رۆژنامه‌نووس و چالاکی مه‌ده‌نی محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند دوای ده‌ساڵ زیندان و چه‌رمه‌سه‌ریی زۆر، رۆژی ٢٢ی بانه‌مه‌ڕ گه‌ڕاوه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌ی.
محەممەد سدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش دە سال زیندانی ئازاد بوو. دوای کێشانی ١٠ ساڵ زیندان لە زیندان ئازاد بوو.
محەممەد سدیق کەبوودوەند لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی بانەمەڕ بە دانانی زەمانەت ئازاد بووە کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی ئازاد ببا، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سێ ڕۆژ زیاتر لە مەرەخەسی‌دا ماوەتەوە، ئازابوونەکەی بۆ ئەمڕۆ هەینی دواخرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێک‌دا گوتبووی سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام قانوونی کۆکردنەوەی تاوان لەسەر پەروەندەکەی ئەو جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی مادەی ١٣٤ی سزادان تەنیا حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی کەبودوەند لەسەری جێبەجێ دەکرێ و ئەو شەش مانگ زیندانەی دیکە ناکێشێ؛ هەر بۆیەش ناوبراو سبەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد دەبێ هەتا ئەو بەشە لە پەروەندەکەی یەکلا دەبێتەوە.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی دەستبەسەرو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نیشتمانیی لە ڕێگەی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپا.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سەرۆکی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی داخراوی “په‌یامی مه‌ردۆم” له به‌ندیخانه‌دا بوو كه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشرا، هەروەها ته‌نیا جارێك مه‌ره‌خه‌سی پێ‌دراوە ئه‌ویش به هۆی نه‌خۆشیی كوڕه‌كه‌ی‌و بە مەرجی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی.
که‌بوودوه‌ند، به‌ندکراوی بوێر وخۆڕاگری کورد ته‌نانه‌ت له زیندانیش به نیسبه‌ت کاره‌سات و مه‌ینه‌تی گه‌له‌که‌ی که‌مته‌رخه نه‌بوو.
راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی کورد ، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه به‌رێز سدیق که‌بوودوه‌ند ده‌کا و، ئاواته خوازی ئازادی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و جیابیرانی به‌ند کراوی کورده.