جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئامریكا لە پێوەندی لەگەڵ بابهتی پشكنینی ناوهنده ئهتومییهکانی ئێران پێداگریی لهسهر ئهوه کردوه که پشكنینی ئەم بنکه ئهتومییانهی لە ئهگهری دەستڕاگەیشتن ڕێككەوتنی کۆتایی سنووردار نابێو بۆ هەمیشە بهردهوام دهبێو ههر تەنیا بەم 10 ساڵە كۆتایی پێ ناهێنین.
جۆن كێری كە لەگەڵ كاناڵی 10ی تەلەڤیزیۆنی ئیسراییل قسەی دەكرد، هاوكات لەگەڵ پێداگری كردن لەسەر نیگەرانییە قووڵەكانی خۆیان لە بابەت دەستڕاگەیشتن بە ڕێكەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران، گوتی: پشكنینی ناوهنده ئەتۆمییەكانی ئێران، پاش 10 ساڵ له داوی ڕێككەوتنامەکهش هەروا بەردەوام دەبێو ئەوەی كە پاش ئەم 10 ساڵە ڕووی دەدا، كەمبوونەوەی سەدی 98ی پاشەكەوتەكانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی كۆماری ئیسلامی دەبێ.
سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی ئامریكا هەروەها گوتی پشكێنەرانی ئێمە هەموو ڕۆژێ لەم ناوەندانە دەبنو ئەم پشكنینانە تەنیا بۆ ماوەی 10 ساڵ نابێ، بەڵكوو تا هەتایە درێژەی دەبێ.
وەزیری دەرەوەی ئامریكا لهو وتووێژهیدا وێڕای ئاماژە بە وەی لە نیگەرانییەكانی ئیسراییل تێدەگا، ئەم وڵاتەی دڵنیا كردەوە كە ئامریكا تەنیا ڕێككەوتنامەیەك ئیمزا دەكا كە ڕێگە له ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی دابخا.
جۆن كێری بۆ جارێكی دیكە ئهو بابهتهی باس کردهوه كە دەوڵەتی ئامریكا چەند بژێرەی دیكەشی لەبەر دەست دایە وەك گەمارۆكانو بژێرەی نیزامی و ئامادەش نییە هیچ كام لهوانه وهلابنێ.