دوویەمین فستیڤاڵی نواندنی کەلەپوور و داب و نەریتی کوردەواریی لە گۆندی نستان سەر بە شاری سەردەشت بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ٩٦ی هەتاوی فستیڤاڵێکی تایبەت بە کەلەپووری کوردی بە بەشداریی سەدان کەس لە خەڵکی نیشتماندۆستی نستان ، ڕەبەت، سەردەشت ،لە گوندی خۆشناوی نستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەشێک لە مێراتی فۆلکلۆرو هاوبەشی نەتەوەیی پێشانی خەڵک دراو لە لایەن بەشداربووانەوە بە گەرمیی پێشوازی لێکرا
ئەو فیستیڤاڵە چەندین بڕگەی جۆراجۆری لە خۆ گرتبوو کە بریتی بوون لە؛
پێشانگای فۆتۆگڕافی، یارییە کۆنەکانی کوردەواری، خواردنەکۆنەکان، چەند تابلۆیەک لە هەڵپەرکێی لە لایەن لاوانی گوندی نستان و مووزیکی فۆلکلۆریکی کوردەواری لە لایەن نایەبێژی بەناوبانگ، مامۆستا عوسمانە سوور و، ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی نستان لە ڕێگەی هەڵواسینی بەنێر و وێنە و ئسلایدەوە
شایانی باسە ئەو فستیڤاڵە کە لەسەر زیندوومانەوەی کەلەپووری کوردەواری کاریگەریی هەیە کە بە هەوڵ و هیمەتی خەڵکی وڵات پارێزو لاوانی خوێن گەرمیی نستان و دەوروبەری ڕێکخرا بوو.