کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ھاووڵاتییانی نیشتەجێی كانادا دەكا، لە بنكەكانیانی ئەمریكا دەنگ بدەن.
حكوومەتی كانادا رایگەیاند، رێگە بە ئێران نادا بنكەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەركۆماری وڵاتەكەی، لە كانادا بكاتەوە و هەروەها دەڵێ، بە پێی یاساكانی وڵاتەكەی تەنیا رێگەی كردنەوەی بنكەی دەنگدان بەو وڵاتانە دەدەن كە پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ كانادا ھەبێ.
ئێران و كانادا لە ساڵی٢٠١٢ەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان پچڕاندوە.
پێشتر نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێكخراوی نەوتەوە یەكگرتووەكان بە بەڕەسمی داوای لە كانادا كردبوو، بنكەی دەنگدان بۆ ھاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی كانادا بكەنەوە.
لە كاردانەوەی بڕیارەکەی حكوومەتی كانادا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش، داوای لە ھاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی كانادا كرد، بۆ بەشداریی لە ھەڵبژاردنەكان، ڕوو لە بنكەكانی دەنگدانیان لە ئەمریكا بکەن.