لقی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد، بڕیاری دا بارمتەی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە بەرژەوەندیی دەوڵەتدا دەستی بەسەردا بگیرێ.
لقی بەڕێوەبەریی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد بە ناردنی نامەیەک بۆ بنەماڵەی کاوە حەسەن پوور، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، داوای لە ناوبراو کردوە کە بۆ بەڕێوچوونی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بەو دادگایە بناسێنێ.
لەو نامەیەدا نووسراوە کە؛ “لە ماوەی وادەیەکی دیاری کراودا “کاوە حەسەن پوور” کوڕی “عەلی” بۆ بەرێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە لقی بەڕێوەبەریی بناسێنێ، ئەگینا بارمتەی دانراو لە پێناو ئازادیی کاتیی ناوبراو، کە بڕی ١٠٠ میلیۆن تمەنە، لە بەرژەوەندی دەوڵەت دەستی بەسەردا دەگیرێ.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ٧ی مانگی پووشپەڕ بە بنەماڵەی حەسەن پوور دەرفەتیان داوە کە کوڕەکەیان بۆ بەڕێوە بردنی ماوەی حوکمەکەی بە لقی تاوانەکانی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد بناسێنن.
كاوه حهسهن پوور، تەمەنی ٣٦ ساڵە و خهڵكی نهغهدهیە. ناوبراو پاش ئهوهی چهند ساڵ پێش لە حوکمێکدا سزای ١٨مانگ زیندانی بهسهردا سهپابوو، له دادگای پێداچوونهوهدا حوكمهكهی بۆ ٣ساڵ و نیو زیاد كرا. بهو هۆیهوه بهناچار ئێرانی بهجێ هێشت و دوای ماوهیهك مانهوه له توركیە، دواجار له وڵاتی نۆروێژ نیشتهجێ بوو.
کاوە حەسەن پوور، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی زانستی، وێژەی و فەرهەنگی”هەتاو” بووە و بڵاڤۆکێکی هەر بەو ناوەوە بڵاوکردەوە، کە پاش دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ئەو بڵاوکراویەش یاساغ کرا.