عه‌لی خامنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان كرد و گوتی، ” هه‌ر كه‌س بیهه‌وێ ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردن بشێوێنێ، زلله‌ی وێده‌كه‌وێ.”
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێو زانكۆی نیزامیی سپای پاسداران‌دا وێڕای ئاماژه به كار و كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا گوتی، ئێستا نه‌یارانمان دیانهه‌وێ سیستمی كۆماری ئیسلامی بگۆڕن یان لانیكه‌م هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه له‌سه‌ر هێڵی خومه‌ینی لاده‌ن بەڵام خه‌یاڵیان خاوه.
خامنه‌یی پاشان ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردن كرد و گوتی، ئه‌گه‌ر له ده‌نگدا سست بین و كۆتایی بكه‌ین گیروگرفتمان بۆ دروست ده‌بێ و نه‌یارانمان پێ خۆش ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن “قانوونشكێنی و به‌دئه‌خلاقی” بكرێ، ناڕاسته‌وخۆ هاوكاریی دوژمنه‌كانمان كردوه و زیانمان له كۆماری ئیسلامی گه‌یاندوه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌منیه‌ت له ئێران‌دا زۆر گرینگه، به‌ربژێره‌كانیش ده‌بێ وریابن به‌هه‌ڵه هه‌نگاو نه‌نێن و، گه‌ڵاڵه‌ی نیوهكارهیان به دوژمنه‌كانمان ته‌واو بكه‌ن.
به‌ربژێره‌كان نابێ مه‌ودای باوه‌ڕی، جوغرافیاریی، زمانی و نه‌ته‌وه‌یی زیاد بكه‌ن و بۆ هه‌ڵبژاردن و راكێشانی ده‌نگه‌كان به‌كار بێنن یان بیانوروژێنن ئه‌وانه هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنه‌كانمان دایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه “ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌منیه‌تی وڵات بجووڵێته‌وه، زلله‌ی به‌رده‌كه‌وێ.”
شروڤەکارانی سیاسی نیگەرانی خامنەیی بۆ ململانێی نێوان باڵەکانی نیزام و بەربژێرانی سەرۆکۆماری دەگەڕێنەوەو ترسی نیزام لە دووپات بوونەوەی رووداوەکانی ساڵی ٨٨ی هەتاوییە.