لە چوارساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەم جار سێرگێی لاورووف وەزیری دەرەوەی رووسیە لە کۆشکی سپی ئامادەبوو.
لە دیداری نێوانی سەرۆککۆماری تڕامپ و سێرگێی لاووروف ، تڕامپ داوای کرد کە رووسیە لە هەمبەر سەرەرۆیی و کێشەنانەوەکانی ئێران و بەشار ئەسەد لە ناوچەکە ڕاوەستێ و ڕێگە نەدا ئەمنیەتی ناوچە و جیهان تێک بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە ، کۆشکی سپی لە رۆژی ٢٠ی بانەمەڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ لەو دیارەدا سەرۆککۆمار تڕامپ بە گرینگی هاوکاری نێوان واشنگتۆن و مسکۆ بۆ کۆاتیی هێنان بە شەڕ و نائارامییەکانی سووریە پێداگریی کرد و لەو پێوەندییەدا وتی؛پێوێستە رووسیە ئێران و ملیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە سووریە کۆنترۆڵ بکا.
شێوە ئاخاڤتنی سەرۆکۆماری ئەمریکا لەدوای بۆردۆمانی کیمیایی ناوچەی ئەدلەب لە سووریە بەرانبەر بە دەوڵەتی بەشار ئەسەد توند تر بووە و داواکارە کە بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات نەمێنێ.
واشنگتۆن هێرشی کیمیایی بەسەر ئەلەب بە بۆردۆمان کردنی پایگای هەوایی حکوومەتی بەشار ئەسەد وەڵام دایەوەو ئەمەش تووڕەیی دەوڵەتی موسکۆی لێکەوتەوە.
دوای پێوەندییە تەلەفۆنیکەی تڕامپ و ولادیمێر پووتین لە رۆژی ١٣ی بانەمەڕ سەبارەت بە دۆخی سووریە سەردەانی سێرگێی لاورووف لە ئەمریکا لە میدیاکاندا دەنگدانەوەی هەبوو. چونکە لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو، ناکۆکیی ئەمریکا و رووسیە لەسەر کێشەی ئۆکراین و سووریە پێوەندیی دیپلۆماتیکی ئەو دوو زلهیزەی کەمکردبوو.
هەواڵەکان باس لەوەدەکەن سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیە لە ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەو دوولاتە دەگەڕێتەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ناوچەی ئەمن لە سووریە، گەڵاڵەیەک کە رووسیە هێناویەتە ئاراوە ، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان لە سووریە.
تڕامپ چاوپێکەونی نێوان لاورووفی بە باشی لە قەڵەم داو ، رایگەیاند کە ئەمریکا و رووسیە لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوخۆیی لە سووریە ڕێککەوتنیان کردووە.
شایانی باسە لە دەسپێکی شەڕو ناکۆکییەکان لە سووریە کۆماری ئیسلامیی ئێڕان بە دەستێوەردان کردن لە سووریە لە کوشتن و کاول کردنی ئەو وڵاتە دەستی هەیە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەمانی بەشار ئەسەد بە هێڵی سوور دەزانن و بۆ ئەو مەبەستەش بە هەزارن کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی بە کوشت داوە و تا ئێستا تێچوویەکی ماددی لە ئاستی ٤٠ میلیارد دۆلاری بۆ ئەو شەڕە خەسار کردوە.