به‌هۆی فشارهێنانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی له‌وانه‌یه به‌ندكراوێكی پێشووی كورد دووباره له زیندان بكرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، فه‌رامه‌رز مامه‌دی، خه‌ڵكی ئاوایی دیره‌كی سه‌ربه شاری سه‌ڵماس، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانیكردنی ته‌علیقی، دووباره‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه فشاریان بۆ هێناوه كه دووباره بۆ زیندان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك به بنه‌ماڵه‌ی مامه‌دی ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا فه‌رامه‌رز له‌گه‌ڵ دوو په‌روه‌نده‌ی پێوه‌نددیار به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوویه و پێیان ڕاگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر بۆ زیندان نه‌گه‌ڕێته‌وه، بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نیی ناوبراو ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێ.
فه‌رامه‌رز مامه‌دی به‌هاری ساڵه ١٣٨٨ پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی له شاری سه‌ڵماس و دوای ٤٠ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كات ئه‌و شاره دادسه‌رای لێنه‌بوو، له دادسه‌ری شاری خۆی حوكمی 3 ساڵ زیندانی بۆ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كودرییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پا. پاشان هه‌مان په‌روه‌نده له لایه‌ن لقی 3ی دادگای ورمێ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه دادگایی بكرێته‌وه بۆ ٧ ساڵ زیندان به‌رزبوویه‌وه. ئه‌و حوكمه‌ی ناوبراو پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن لقی ١٤ دادگای پێداچوونه‌وه بۆ حاڵه‌تی ته‌علیقی گۆڕا.
.