فەرماندەیەکی هێزەچەکدارەکانی رێژیم بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەممە ١٩ی بانەمەڕ چەند چەکداری نەناسراو فەرماندەیەکی هەنگی مەرزی لە ناوچەی بانە دەکەنە ئامانج و دەیکوژن.
لەو هێرش کردنەدا ئستوار یەکەم بەناوی وەحید مەرعەشی بە تەقەی چەند چەکداری نەناسراو کوژراوە.
شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی کە هەوالنێرانی حکوومەتی گرووپە بەرهەڵستکارانی رێژیم بە تاوانبار دەزانن، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک ئەو هێرش کردنەی وە ئەستۆ نەگرتووە.