ڕووداوەكانی دروست كردنی خانووبەرە لە شاری بۆكان گیانیان لە ٢٨ كەس ئهستاندوه.
بەڕێوەبەری كارگرووپی ئیمەنی لە كارگای ڕێكخراوی نیزام موهەندیسیی بۆكان دهڵێ لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ٢٨ كەس لەم شارە که کرێکاری خانووبهره بوون، بههۆی ڕووداوهکانی کار گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی قسەكانی جەعفەر زەمانی ئەم ڕێژەیە لە کاتی كار كردن لەسەر خانووبەرەكان بەهۆی ڕووداوە نەخوازراوەكانو ڕەچاو نەكردنی رێوشوێنهکانی خۆپاراستن گیانیان له دهست داوه. زەمانی هەروەها دهڵێ لەم دواییانەشدا منداڵێكی ٤ ساڵە بەهۆی وەبەرچاو ڕێوشوێنهکانی پارێزگاری لە كاتی یاری كردن لە خانووبەرەیهكی ئەم شارەدا كەوتە نێو چاڵی “ئاسانسۆڕ”و گیانی لە دەست دا.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵدهرییهکانی ئێران بە شێوی نێونجی ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت لە کاتی کردندا و لەبەر چاو نەگرتنی ستانداردەکانی کار گیانیان لە دەست دەدەن.
جێگری پەیوەندییەکانی کار لە وەزارەتی تەعاوون، کار و خۆش بژێوی کۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە دهڵێ زیاتر لەسەدا ٤٠ ی گیان لە دەستدانی کرێکاران بە هۆی رووداوی کار لە بەشی پیشەیی بیناکان روو دەدا.