دوو كه‌س به هۆی چالاكی تێلیگرامی كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ده‌سبه‌سه‌ركراون، قسه‌كانی مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتلاعات كه گوتبووی چالاكانی تێلیگرامی تاوانبار نین، ناگرێته‌وه و ئه‌وان به تاوانبار ده‌زانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمه‌تی هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی به ئه‌منیه‌تی ده‌زانێ و ڕایگه‌یاند ،”كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌وان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیری ئیتلاعاته و منیش قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ناكه‌م.”
ڕۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی دوو چالاكی بواری منداڵان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركران و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
هیوا كیانی له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی ته‌نیا بۆ یه‌كجار له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونیدا ده‌سبه‌سه‌ركردنی خۆی و مێهدی سه‌لاحی ڕاگه‌یاندوه و تا له ڕێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه ئاگاداری ئه‌وانیش بكه‌نه‌وه. ناوبراو له‌گه‌ڵ مێهدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلیگرامی بوون كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كرێكاران و منداڵان چالاكییان ده‌كرد.
به‌و حاڵه‌ش وه‌زیری ئیتلاعات له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی گوتی، بۆ ئادمینه‌كان هیچ سزایه‌ك نییه. وه‌زیری ئیتلاعات پێشتریش دژی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی تێلیگرام بوو.ئەم ناکۆکییەش لە نێوان دەزگای قەزایی و ئیتلاعات بۆ بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران دەگەڕێتەوە.
وتەکانی وەزیری ئیتلاعات لە کاتیک‌دایە کە له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، هه‌ركام به جیاجیا ده‌ستیان كردوه به ده‌سبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك تێلیگرام.