مێهدی هونه‌ردوست، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پاكستان گوتی، به‌دوای هێرش بۆسه‌ر پاسه‌وانانی سنووری ئێران و سه‌فه‌ری هه‌یئه‌تی كۆماری ئیسلاملا بۆ ئه‌و وڵاته، بڕیاری دراوه كه له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا به‌خێرایی پێوه‌ندی پێكه‌وه بكه‌ن.
مێهدی هونه‌ردوست، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی بانه‌مه‌ڕ زانیاریی نوێی له سه‌فه‌ری ئه‌و دواییانه‌ی هه‌یئه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان دا.
جه‌واد زه‌ریف و هه‌یئه‌تی هاوڕێی سه‌باره‌ت به هێرش بۆسه‌ر پاسه‌وانانی سنوور له سیستان و به‌لووچستان بۆ پێته‌ختی پاكستان سه‌فه‌ری كردبوو.
باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له پاكستان گوتی، له سه‌فه‌ری هه‌یئه‌تی ئێرانی بۆ پاكستان چاویان به به‌رزترین كاربه‌ده‌ستانی سیاسی، نیزامی و ئه‌منیه‌تی و ته‌نانه‌ت ئینتزامیی ئه‌و ولاته كه‌وت و داوای توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوان خۆیان كرد.
هه‌روه‌ها باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی له ناوچه ده‌بێ هاوكاریی ئێران بكرێ و سنووره‌كان باشتر له جاران بپارێزرێن.
به‌دوای كوژرانی پاسه‌وانانی سنووری كۆماری ئیسلامی، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له په‌یامێكدا داوای له نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان كردبوو كه زیاتر له جاران چاودێریی سنووره‌كان بكه‌ن تا بكه‌رانه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه ڕانه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیش باڵوێزی پاكستانیان له تاران سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه بانگ كرد و كاربه‌ده‌ستانی پاكستانیان به وه‌ڵامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌یه زانی.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و نیزامیی كۆماری ئیسلامی ئه‌و جۆره هێرشانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی عه‌ره‌بستان له كاروباری و ناردنی شه‌ڕ بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن.