وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ٥ هه‌زار و ١٠٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان داخراون.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئیبراهیم ره‌ئیسی، یه‌كێك له به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوازده‌یه‌مین خۆلی سه‌ركۆماریی ئێران ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م تا كۆتایی ساڵی ٩٥ نزیك به ٥ هه‌زار و ١٠٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی داخراون.
ئیبراهیم ڕئیسی پێشتر گوتبووی كه له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا ١٧ هه‌زار یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان داخراون.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی ئێران ئه‌و قسانه‌ی به درۆكانی هه‌ڵبژاردن زانی و گوتی، له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له ٥ هه‌زار یه‌كه داخراون.
ئاماری یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره داخراوه‌كان له ئێران له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن نه‌یارانی حه‌سه‌ن ڕۆحانیی به‌رده‌وام مشتومڕی له‌سه‌ر بووه. وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی ئێران پاییزی ساڵی ٩٤ ئه‌و ئاماره‌ی ٧ هه‌زار و 500 یه‌كه ڕاگه‌یاند و گوتی، بۆ بووژانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه بری ١٦ هه‌زار میلیارد نه‌غدینه پێویسته.
به‌ڵام له ناونووسی بۆ وه‌رگرتنی ئاسنكاریی بانكی زیاتر له ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی داخراو ناوی خۆیان ئاشكرا كرد كه ٥ هه‌زاریان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون.
داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و پێكهێنانی هه‌لی كاری پیشه‌سازیش دابه‌زیوه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا كۆتایی ساڵی ٩٥ له كه‌رتی پیشه‌سازیی كار ده‌كه‌ن ته‌نیا ٧ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سن كه نیشانه‌ی دابه‌زینی ٣١٣ هه‌زار كه‌س له‌وه كه‌ره‌ته‌دا بووه.