کاربەدەستێـکی ئامریکا دەڵێ، دۆناڵد تڕامپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پـڕچەککردنی هێزە کوردیـیەکان کە لە سووریە شەڕی داعش دەکەن.
ئەو کاربەدەستە ئامریکاییەی کە نەیوست ناوی ئاشکرابکرێ بە هەواڵدەریی فڕانس پـرێسی گوت، “پـێدانی چەک بە هێزەکانی یەپەگە پەسەندکرا.”
هەروەها ناوبراوگوتی، جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەسـتبەجێ دەبێ، بەڵام ڕەوانەکردنی ئەو چەکانە کاتی دەوێ.
مەسەلەی پـڕچەککردنی یەپەگە بابەتێـکی گەورەی مشتومڕ بوو لە نێو بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ کە بێ گومان هەنگاوێکە دەبێتە مایەی توڕەبوونی تورکیە کە یەپەگە بە ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی ناودێردەکا.
ئەوکاربەدەسـتەی ئامریکا گوتی، ئەو چەکانە بۆ شەڕی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە بەکاردەهێنرێن، بەڵام باسی لە جۆری چەکەکان نەکرد.
ئەم بڕیارە پاش چەند کاتژمێرێـک لە کۆبوونەوەی جێم ماتس وەزیری بەرگری ئامریکا لەگەڵ کاربەدەسـتێـکی تورک لە پەراوێزی کۆنگرەیەک سەبارەت بە شەڕی داعش لە دانمارک درا.