پارێزگای ورمێ له‌گه‌ڵ که‌میی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌و ئیمکاناتی پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی به نه‌خۆش به‌ره‌وڕوویه.
پارێزگاری ورمێ وێڕای ڕەخنەگرتن لە که‌میی هەزار ته‌ختی نەخۆشخانە لەم پارێزگایە پەردەی لەسەر کهمکاریو خه‌مساردییه‌کانی دەوڵەت لە بواری تەندروستیی ئەم پارێزگایە لادا.
قوربانعەلی سەعادەت وێڕای ئاماژە بە كەمیی هەزار ته‌ختی نەخۆشخانە گوتی، پارێزگای ورمێ لە بواری پێوەرەكانی داهاتو تەندروستی، لە ئاستی خراپترین پارێزگانی ئێران دایە. ناوبراو گوتی لە دەوڵەتی ڕابردوودا گرینگییه‌کی ئه‌وتۆ بە به‌شی تەندروستی‌و بێهداشت نەدراوە.
ناوبراو ده‌ڵێ سەرانەی داهاتی پارێزگای ورمێ سەدی 43ی سەرانهی گشتیی وڵاتەو بە سەرنجدان بە كەمیی داهاتی خەڵكی ئەم پارێزگایە، ئەوان ناتوانن هیچ پاشەكەوتێكیان هەبێو دەرفەتی سەرمایەدانانیشیان نییە.
پارێزگاری ورمێ هەروەها ده‌ڵێ ئەم پارێزگایە لە ڕیزی 6 پارێزگای كەم خوێندەواری ئێران‌دا جێی گرتووەو 250 هەزار كەس لە حەشیمەتی ئه‌و پارێزگایه له گرووپی تەمەنیی 10 بۆ 49 ساڵدا نەخوێندەوارن.