جێگری پارێزگاری گوڵستان ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی ٧ كه‌سی دیكه له نێو تونێله‌كانی ئه‌و كانگایه‌دا دۆزرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حكومه‌تیی ته‌سنیم، ڕه‌زا مروه‌تی، جێگری پارێزگاری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له گوڵستان ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی ڕابردوو به هه‌وڵی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن، ته‌رمی ٧ كرێكاری دیكه‌ی كانگای خه‌ڵووزی یورت له ئازادشار دۆزرانه‌وه و سه‌رجه‌م ڕێژه‌ی قربانیانی ئه‌و رشووداوه گه‌یشته ٤٢ كه‌س.
ناوبراو پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌نیا ٣٥ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و كانگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو٧ته‌رمی دیكه پاش دۆزرانه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گونبه‌د كاووس نێردران و تا ئێستا ٢٢ كه‌س له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان ناسراوته‌وه ته‌رمه‌كانیان بردۆته‌وه.
پێشتریش ته‌رمی ١٣ كه‌سی دیكه له كرێكارانی كانگای خه‌ڵووزی یورتی ئازادشار دۆزرابوونه‌وه به‌ڵام ته‌رمه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه نه‌ناسراونه‌ته‌وه ئێستا له‌لایه‌ن پزیشكی قانوونییه‌وه ڕاگیراون.