توركیه مانگی ڕابردوو دیواری نێوان وڵاته‌كه‌ی و سووریه ته‌واوكرد و قه‌راره دیوارێكی دیكه‌ش له سنووری ئێران بكێشێ.
ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی “حورییه‌ت” له زمان كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ده‌وڵه‌تی توركیه ڕایگه‌یاند، توركیه له ترس دزكردنی هێزه كوردییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ له سنووری نێوان خۆی كۆماری ئیسلامی دیوار ڕابكێشێ و پێشتریش ئه‌و وڵاته سنووری نێوان سووریه و وڵاته‌كه‌ی دیوار كێشاوه یان به تێلدڕوو و كامێرای چاودێری ته‌یار كردوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌نووسێ، ٧٠ كیلیۆمیتر له ناوچه‌ی سنووریی “ئاغری و ئایغه‌دیر دیوار كێشاوه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ڕێیه‌كانی تونجلی به كامێرای شاراو، كۆنتڕۆڵ كردووه.
شایانی باسه كه ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به كێشانی دیوار و هاتوچۆی په‌نابه‌ران ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیبوو و توركیه پێشتریش به تاوانی كوشتاری خه‌ڵكی باكووری كوردستان له وڵاته‌كه‌ی تاوانبار كراوه.
وڵاتی توركیه‌ش بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی لێدانی دیوار له نێوان خۆی و دوو وڵاتی سووریه و ئێران، هێرشی هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش دێنێته‌وه و هه‌روه‌ها له سنووری ئێرانیش مه‌ترسیی كۆماری ئیسلامی و بوونی هێزه كوردییه‌كانی دژبه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه.