سۆران شافیعی ناسراو بە سۆران سەقزی رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری نیشتەجێی لە باشووری کوردستان لە ڕێستۆرانتەکەی لە شاری هەولێر بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ هەواڵی گیانلەدەستدانی سۆران سەقزی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کە بە تۆڕی مێدیایی رووداوی ڕایگەیاندوە ، سۆران سەقزی لە ڕێستورانتەکەی خۆی فیشەکی بە سینگی خۆی ناوەو لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بۆ کوردستان وکورد ناڕوونە.
سۆران شافێعی خەڵکی شاری سەقز، لە دایکبووی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕەو باوکی ناوبراو پەرویز شافیعی مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز، لە سەروەبەندی شۆرشی گەلانی ئێران ، لە ناوچەی هەوشار شەهید کرا.
ناوبراو نیشتەجێی شاری هەولێربوو کە لە رابردوودا بەرنامەیەکی بەناوی سەیر و سەفەر لە تەلەڤزیۆنی کوردسات بەڕێوەدەبرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی کردن لە کۆمەڵگەی میدیاکارانی کورد و بەتایبەتی بنەماڵی شافیعی ، خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.











