ژینگەپارێزانی کورد لە پارێزگای سنەو کرماشان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەویی پاکو بۆ پشتیوانی لە ڕزگارکردنی کانی بڵ رێگای نێوان ئاوایی ناو تا “کانیبڵ”ی هەجیجیان خاوێن کردەوە.
لەو چالاکییەدا ژینگەپارێزان وێران خاوێنکردنەوەی ئەو ناوچەیە لە زبلو زاڵ لەگەڵ خۆیان کۆمەڵێک دروشمو پلاکاردیان هەڵگرتبوو کە باسیان لە پێویستیی پاراستنی کانیبڵ دەکردو لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو چالاکییەدا کە لە حەوشە مەزارگەی کۆسەی هەجیج بەڕێوەچوو، کۆمەلیک وتارو شێعرو پەخشان خوێندرانەوەو چەند پارچە موسیقی بە دەنگی هونەرمەندان یەدوڵلا نەسیریو عادڵ نادری پێشکێش کران.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد لە دوایین بەشی ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا کە ئەنجومەنەکانی، چرۆ، لاوانی سەوزی جوانڕۆ، پاککەرەوەکانی سرووشتی سنە، ژیواری پاوە، کۆمەڵەی سەوزی سنە، چالاکانی ژینگەپارێزی لیلاخ، ئاژوان، کامیارانو چیای مەریوان تێیدا بەشدار بوون، بڕیارنامەی پشتیوانی لە کانیبڵ خوێندرایەوە.
شایانی باسە کانی بڵ کە لە١٥ کیلۆمیتری شاری نودشە و سێ کیلومیتری ئاوایی مێژوویی ـ ئاینیی هەجیج هەڵکەوتووە، لەهەر چرکەیەکدا سێ هەزار لیتر ئاوی هەیەو ئەو ئاوەش دڕژێتە رووباری سیروانەوە، بەڵام بهم دواییانه به هۆی دروستکردنی بهنداوی داریانهوه لێڵ بووهو پێ ئهچێ به درێژهکێشانی ئهو پرۆژهیه به تهواوی له ناوبچێ. کانی بڵ، جگه له سهیرانگایهکی دهگمهن بۆ گهشتیارانی ناوچهکه، ئاوێکی سروشتیشی ههیهو هەر بۆیەش چهند رێکخراوو چالاکی مهدهنی کەمپهینێکیان بۆ رزگارکردنی کانیبڵ وەڕێ خستوە.