سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی ئیمانوێل ماکڕۆن بە سەرۆککۆماریی فەڕانسە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردوە.
دەقی ئەم پەیامە بەو جۆرەیە:
زۆر به‌ڕێز ئێمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابتان به سه‌رۆکی نوێی فه‌ڕانسه به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ڕیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم.
فه‌ڕانسه جیا له‌وه که مۆدێلێکی ئیلهامبه‌خشی شارستانه‌تی و ته‌مرینی دێموکڕاسییه، جێگه و پێگه‌یه‌کی گرینگیشی له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هاوکێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به ناوچه‌ی ئێمه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هه‌یه. له‌وه‌ش زیاتر ساڵانێکه که دۆستایه‌تیی گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد پێی ناوه‌ته قۆناغێکی دیار و به‌رچاوتر له رابردوو.
حیزبی ئێمه که بۆ ئازادی و دێموکڕاسی و مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا خه‌بات ده‌کا، به چاوی رێزه‌وه له‌و پاشخانه له هاوپێوه‌ندی و پشتیوانی ده‌ڕوانێ که له زۆر بڕگه‌ی مێژووی نوێ‌دا فه‌ڕانسه به گه‌لی ئێمه‌ی نیشان داوه.
ئێمه وێڕای ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابتان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالێنجه ناوخۆیییه‌کانی وڵاتی فه‌ڕانسه، هیوادارین له ده‌ورانی سه‌رکردایه‌تیی جه‌نابتاندا پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان دوو گه‌لی کورد و فه‌ڕانسه له جارانیش زیاتر په‌ره بگرێ.
جگه له‌وه‌ش ئاره‌زوومان ئه‌وه‌یه که له سایه‌ی ئێوه‌دا فه‌ڕانسه رۆلێکی کاراتر له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا بگێڕێ، به چه‌شنێک که به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لان له ناوچه‌دا و به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد له ئێران ته‌واو بێ.
له‌گه‌ڵ رێز و هیوای دووباره‌ی سه‌رکه‌وتنتان
مسته‌فا مه‌ولودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٨ ی مای ٢٠١٧