مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێ، داواكاریی ئێمه له سه‌ركۆماری نوێ ئه‌وه‌یه كه سوننی مه‌زهه‌به‌كانیش ئێرانین و ده‌بێ له پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌رز به‌شدار بن و ئازادیی مه‌زهه‌ب هه‌بێ.
مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زێهی پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان وێڕای ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌ركۆماری گوتی، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی سوننی مه‌زهه‌به‌كان له پۆسته‌كانی سه‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رییه گرینگه‌كانی وڵاته به‌شداری ناكه‌ن و ئازادیی مه‌زهه‌بیش به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه. داوای له سه‌ركۆماری نوێی ئێران ده‌كه‌ین وه‌ك خوله‌كانی پێشوو هه‌ر له چوارچێوه‌ی دروشم‌دان نه‌مێنێته‌وه و داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه كه كێشه و گیروگرفته‌كانی سوننی مه‌زهه‌به‌كان له ئێران چاره‌سه‌ر بكرێ و له‌وه زیاتر په‌راوێز نه‌خرێن و له‌سه‌ر بنه‌مای “شایسته‌سالاری” به بێ جیاوازیی ئایینی پۆسته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رییه باڵاكانی ئێران دابه‌ش بكرێن.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه داواكاریی ئێمه پێدانی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تخانه‌كان، جێگری سه‌ركۆماری، جێگری وه‌زیران و باڵوێزخانه و به‌ڕێوه‌به‌ریی پارێزگاكانه كه تا ئێستا پێیان ڕه‌وا نه‌دیوین و ئه‌مه به مافی قانوونیی خۆمان ده‌زانین.
به‌پێی قانوون جگه له سه‌ركۆماری ده‌توانین له هه‌موو پۆسته‌كانی ئێران‌دا كارمان پێ بسپێردرێ به‌لام تا ئێستا نه‌كراوه و پێویسته پێداچوونه به قانوونی سهركۆمارییدا بكرێته‌وه كه بۆ سوننی مه‌زهه‌بێك ناتوانێ سه‌ركۆماری بێ!
ناوبراو دابینكردنی ئازادیی مه‌زهه‌ب به ئه‌ركه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌زانێ به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. ده‌بێ ئازادیی مه‌زهه‌ب له شاره گه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش هه‌بێ و هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان وه‌ك یه‌ك چاویان لێ بكرێ و له هه‌موو شاره‌كانی ئێران ده‌بێ مزگه‌وتی سوننی مه‌زهه‌به‌كان هه‌بێ و خه‌ڵك به ئازادی نوێژی خۆیان بكه‌ن.