بە هۆی ڕووخانی بینایەک، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئیلام، کرێکارێکی خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
کرێکارێکی خەڵکی شاری ئیلام لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە یەکێک لە شەقامە سەرکییەکانی ئەو شارە بە هۆی رووخانی بیناکە گیانی لە دەست دا.
هەواڵدەریی “ئیرنا” وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی ڕووخانی بینایەک و گیان لەدەستدانی کرێکارێک بڵاوی کردەوە، ڕووخاندنی نایاسایی بینایەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی تەختی، بوو به هۆی ئەوە کرێکاڕیک گیانی لە دەست بدا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی مەسعوود شێر محەممەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ ، خەڵکی گوندی پایگەلان سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو.
شایانی باسە چالاکانی کرێکاری هۆکاری هاتنە ئارای ئەو رووداوانە بۆ نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کار و هەروەها کەمتەرخەمیی خاوەنکار لەمەڕ پاراستنی گیانی کرێکاران دەگەڕێننەوە.











