شاخه‌وانێکی کوردی خه‌ڵکی پیرانشار به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا.
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی بانه‌مه‌ڕ، له نێوان جاده‌ی پیرانشار – نه‌غه‌ده ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌ممه‌دی ناسراو به خالیدی شاخی، یه‌کێک له شاخه‌وانانی به ئه‌زموونی پیرانشار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی، خێزابو کوڕ‌و کچێکی به هۆی ڕوودای هاتوچۆ گیانیان له ده‌ستدا.
کاک ئه‌سکه‌نده‌ر که به “خالیدی شاخی” ناسرابوو، مرۆڤێکی باش‌و نیشتماندۆست، لەبەردڵانو یه‌کجار نه‌ته‌وه خۆشه‌ویست بوو، هەر بۆیەش مەرگی ناوەختی مردنی ئه‌م شاخه‌وانه ئازا‌و لێهاتوویه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه خهمو په‌ژاره‌ی خسته سه‌ر دڵی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌و هه‌موو لایه‌کی خه‌مبار کرد.
كارناسان دەڵێن سێ هۆكاری مرۆیی، بارودۆخی خراپی جادەكانو ناستاندارد بوونی ئۆتۆمبیلەكان هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێرانن و بەپێی ئامارەكان، لە ساڵی ١٣٥٧ ەوە تا ئێستا ٨٠٠ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
جێگای ئاماژەیە، ڕووداوی هاتوچۆ نۆهەمین هۆكاری مردن لە جیهان دایە بەڵام لە ئێران پاش نەخۆشییەكانی دڵ، بە دووهەمین هۆكاری مردنی مرۆڤ دادەنرێ.