لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له ناوچه‌ی مه‌ریوان کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی شەممە، ١٢ی بانه‌مه‌ڕ له ئاوایی خانمهشێخانی مه‌ریوان، کوڕێکی لاوی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ناوی سیروان کوڕی سابیره شه‌ل له ژێرخانی ماڵی خۆیاندا به تاپڕ خۆی کوشتووه‌و کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌م جۆره که له‌و راپۆرته‌دا هاتووه هۆی خۆکوژی ناوبراو، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
خۆکوژیی ئەو لاوە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستاش لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی “ماهان عەزیزی، لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسیو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها حەوتووی ڕابردووش لە شارەکی نایسەری سنەش لاوێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵە بە ناوی ئومید یارئەحمەدی لە ماڵه خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی هێناوه.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان دهکوژنو کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودخی خرابی ئابووری، بێکاری‌و نەبوونی داهاتوویەکی روون‌و، وێرای نەبوونی دەرەتان بۆ گۆرینی بارودۆخی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێكخراوی پزیشكیی قانوونیی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر لە ٣١٢٥ كەس خۆیان كوشتووە.
شایانی باسه ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆكوژی لە پلەی ٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆكوژی زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا به‌پێی ئاماره‌کان له ساڵدا له نیوان ٥ تا ٧ هەزار كەس لە ڕێگەی خۆكوژییەوە کۆتای‌یان به ژیانیان ده‌هێنن.