ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی مەی ٢٠١٧ی زایینی، بەرامبەر بە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئید، بە هاوکاری کۆمیتەی یەکێتییەکانی ژنان و لاوان، سیمینارێکی سیاسی لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ئا بی ئێف،ی شاری ستۆکهۆڵم بۆ دکتور ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهێنا.
لەو سیمینارە دا کە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، کەسانی ئاکادیمی و سیاسی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام و دۆستانی حیزب لە وڵاتی سوید تێیدا بەشدار بوون، ئاسۆ حەسەنزادە سیاسەت و ستراتیژی حیزب دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی هێنایە به‌رباس.
سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان خاتوو کوێستان بابانی بەرپرسی کۆمیتەی سویدی یەکیه‌تیی ژنانی دیموکراتی کوردستان، پاش بەخێر هێنانی ئامادەبووان کورتە بیوگرافییەکی له ئاسۆ حەسەنزادەی پێشکەش کرد.
ئاسۆ حه‌سه‌نزاده سه‌ره‌تای قسه‌کانی به ئاماژه به گرینگی سوئێد بۆ پێکگه‌یشتنی ره‌هه‌ندی کوردی و سه‌رچاوه‌ی لێیفێربوون له‌بواری دێموکراسی و به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات و پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست پێ کرد. پاشان ده‌رگای باسه‌که‌ی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی تاریخی بۆ سه‌ر رابردووی مه‌سه‌له‌ی کورد کرده‌وه. ناوبراو گوتی هه‌رچه‌ند ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی له ئێران هه‌میشه وای نیشان داوه که مه‌سه‌ڵه‌ی کورد له ئێران له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستاندا فه‌رقی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ پرسی کورد له هه‌ڕ پارچه‌یه‌کی کوردستاندا وه‌ك به‌شێك له مه‌سه‌له‌ی کورد به‌گشتی چاو لێ بکه‌ێن. ئینجا هاته سه‌ر باسی ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناعهداڵهتییانهی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌رهه‌ق به مه‌سه‌له‌ی کورد کراوه و گوتی ئه‌مڕۆ هه‌رچه‌ند زۆر شت گۆڕاوه و مه‌سه‌له‌ی کورد له زۆربه‌ی پارچه‌کانی کوردستاندا گۆڕانی به‌خۆوه دیوه به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و جۆره‌ی پێویسته له رۆژه‌ڤدا نیه و سه‌رنجی پێ نادرێ. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده به له‌به‌رچاوگرتنی جێگه و پێگه‌ی رۆژهه‌لات له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کورددا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به حاڵه‌تێكی ناره‌وا و ناسروشتی زانی و ئه‌و هۆکارانه‌ی روونکردنه‌وه که بوونه‌ته هۆی لهپهڕاوێزکهوتنی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵات که به‌شێك له‌و هۆکارانه‌ی هۆکاری هه‌میشه‌یی پێوه‌ندیدار به مێژوو و پێکهاته‌ی ئێران و جێگه‌و پێگه‌ی کورد له وڵاته و بوونی ده‌سه‌لاتێكی دیکتاتۆر و فێڵبازه‌وه هه‌بوو، به‌شێكیشیان پێوه‌ندیان به کورده‌كانی رۆژهه‌ڵات خۆیانه‌وه هه‌یه که له کاری سیاسی هێندێك هێڵی سووریا‌ن هه‌یه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی مه‌سایلی ئیدئۆلۆژی و سیاسی یه‌كگرتوو نه‌بوون و نه‌یانتوانیوه یاریی سیاسیی خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیکه باسه‌که‌یدا ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌دا باسی پێویستی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بزووتنه‌وه‌ێ کورد له رۆژهه‌ڵاتی کرد. لەو بەشە لە وتەکانیدا سەرەتا باسی ئامانجه‌کانی کرد و گوتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی که حیزبه‌کان ده‌بێ به‌رنامه‌یان بۆ زۆر پرس و بابه‌تی کۆمه‌ڵگا هه‌بێ، به‌لام جێگای خۆشحاڵییه که ئێستا زۆربه‌یان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌وله‌وییه‌ت ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تیه. ناوبراو لێره‌دا روانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی شی کرده‌وه و گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێمه باسی دێموکڕاسی و فیدرا
ڵیزم، له ئێران‌دا ده‌که‌ین، به‌ڵام له ئاسته‌نگ وگیروگرفتهکانی سه‌ر رێگاش غافڵ نین. هه‌ربۆیه‌ش پێمان وایه نابێ ته‌نیا له سۆنگه‌ی دێموکراسی و ئالترناتیڤی سیاسییه‌وه هه‌موو کایه‌ی سیاسی خۆمان پێناسه بکه‌ین و پێویسته کورد له ئێرانیشدا دهسئاوهڵهیی بۆ هه‌ر جۆره مانۆرێک هه‌بێ که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێ.
له بڕگهێهکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و پێوه‌ندی نیوانیان کرد. له‌و پێوه‌ندیه‌دا باسی ئه‌و هۆکارانه‌ی کرد که هێشتا گرژی و ناته‌بایی له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی کورددا دروست ده‌که‌ن. ناوبراو رایگه‌یاند که بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، پێویسته کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک بۆخۆی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکا، هێزه‌کانی کوردی ده‌ست له کاروباری پارچه‌کانی دیکه وه‌رنه‌ده‌ن، هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ، له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا هه‌ست به به‌رپرسیاری بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌ما و چوارچێوه‌یه‌کی گشتی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پارچه‌کان و بردنه‌پێش مه‌سه‌له‌ی کورد له ته‌واویه‌تی خۆیدا بدۆزنه‌وه.
به‌شی کۆتایی باسه‌که‌ی ئاسۆ حه‌سه‌نزاده بۆ باسی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌لات دیاری کرابوو. لێره‌دا سه‌ره‌تا ئه‌و باسی پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کانی کرد و وێڕای ئیشاره به‌و فه‌زا موسبه‌ته له هاوفکری و هاوخه‌باتی که پاش ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا دروست بووه، که‌موکوڕییه‌کانی ئێستای پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کانی باس کرد و بۆ ئه‌وه‌ش گوتی پێویسته حیزبه‌کان به کرده‌وه مێکانیزمی یه‌كگرتن و هاخهباتی و یه‌كتر قبوڵکردن و خه‌سارناسی رابردوو و خۆئاماده‌کردن بۆ داهاتوو بدۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی پێویسته کێشه‌کانی نێوان خۆیان له ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ ده‌ڕه‌وه‌ی وڵات و گه‌یاندنی ده‌نگی کوردی رۆژهه‌ڵات به جیهانی ده‌ره‌وه جیا بکه‌نه‌وه
ناوبراو هه‌روه‌ها به‌شێكی گرینگی قسه‌کانی بۆ باسی ناوخۆی رۆژهه‌لاتی کوردستان ته‌رخان کرد و گوتی سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و حیزبه باوه‌ڕی قووڵی به گرینگی‌دان و چالاککردنی به‌ستێنی ناخۆی کاروتێکۆشانی مه‌ده‌نی هه‌یه. لێره‌دا ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده باسی ئه‌وه‌ی کرد که پێویسته نه چالاکانی ناوخۆ خه‌باتی پێشمه‌رگانه به رێگری چالاکی مه‌ده‌نی بزانن و نه حیزبه‌کانیش به چاوی دڕدۆنگیه‌وه چاو له تێکۆشانی چالاکانی مه‌ده‌نی بکه‌ن و پێویسته هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی یه‌كتر ته‌واوکه‌ری یه‌كتر بن.
له کۆتایی باسهكهێدا د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده رایگه‌یاند که بۆ ده‌رچوون له هه‌لومه‌رجی ئێستا بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌لات وێڕای به‌کارهێنانی هه‌موو هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا پێویسته پێشدا بیر له یه‌كخستنی خۆی و په‌سندکردنی گوتارێک بکا که خه‌باتی کورد له رۆژهه‌لات زیاتر له ئێستا به مه‌یدانی بکاته‌وه و هه‌موو چین و توێژ‌و به‌ستێنه‌کانی خه‌باتیش بۆ لای خۆی رابکێشێ و له‌ئه‌نجامدا پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کان و حیزب و کۆمه‌لگا ئاشته‌واییه‌کی کارای بۆ هه‌ستاندنه‌وه و مهترهحکردنهوهی زیاتری خه‌بات له رۆژهه‌ڵات لێ بکه‌وێته‌وه.
بەشی دووهەمی ئەو سیمینارە تەرخان کرا بۆ باس و خواس سەبارەت بە وتەکانی ئاسۆ حەسەنزادە و پرسیار و وه‌ڵام، کە لەو بەشەشدا کۆمەڵێک لە کەسانی شارەزا و خاوەن ڕای سیاسی، چەندین پرسیار و پێشنیاریان ئاراستەی بەڕیزیان کرد.
سمینارەکە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی سوئید کۆتایی پێهات