دادگایه‌ک له ئه‌مریکا بڕیاری دا ئه‌و جه‌ریمه‌یه‌ی بانکی” بی ئێن پاریبا”ی فه‌رانسه ده‌بێ بیدا، بدرێ به قوربانیانی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی ئێران، سووریه‌و کوبا.
دادوه‌ری دادگایه‌ک له ئه‌مریکا بڕیاری داوه بانکی ” بی ئێن پاریبا”ی فه‌رانسه به تاوانی پێشێلکردنی گه‌مارۆ په‌سندکراوه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئێران‌و چه‌ند وڵاتێکی دیکه بڕی ٨ میلیارد‌و ٩٠٠ میلیۆن دۆلار جه‌ریمه بدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه داوه‌ر لوڕنا شوفیلد له بڕیاره‌که‌یدا له‌سه‌ر بانکی بی ئێن پاریبای کردوه که ده‌بێ له ماوه‌ی ٥ ساڵی داهاتووشدا هه‌موو چالاکییه‌کانی له‌ژێر چاوه‌دێریی وردی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌مریکادا بێ.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ ئه‌وه دوابڕیاری دادگا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی لادانی ئه‌و بانکه‌یه که به چواره‌مین بنیاتی ماڵی‌و ئابووریی دنیا داده‌نرێ.
به‌پێی بڕیاری دادگا به‌شێکی زۆر له جه‌ریمه‌یه قورسه ده‌درێته ئه‌و کهسو لایه‌نانه‌ی به‌هۆی کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی سێ وڵاتی شه‌ڕخوازی ئێران، کوباو سووریه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه.
ساڵی ڕابردوو ئه‌و ده‌مانه دوای چه‌ند مانگ شه‌ڕی حقوقی له نێوان ئه‌مریکاو بانکی بی ئێن پاریبا ئه‌و بانکه هاته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی لادانه‌کانی دانوستان بکا. ئه‌و بانکه دانی به‌وه دانا که زۆر مامه‌ڵه ناقانوونیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی سوودان، ئێران‌و کوبا بووه‌و زۆر که‌ڕه‌ت پهسنکراوهکانو گه‌مارۆکانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکای له‌سه‌ر وڵاتانی ئێران‌و کوباو سووریه پشتگوێ خستوه‌و له‌و مامه‌ڵه ناقانوونییانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٩ دا به‌رده‌وام بووه.
هه‌روه‌ها جگه له بی ئێن پاریبا، بانکی ئاڵمانیی ” کۆمێرتێس”، بنیاتێکی ئابووریی گه‌وره‌ی دیکه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپاش تۆمه‌تبار به پێشێلکردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران کراوه. کۆمێرتێس بانک تۆمه‌تبار به ڕاکردن له دانی ماڵیات‌و سپیکردنه‌وه‌ی پوڵ‌و ده‌ورلێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی دژی ئێران کراوه‌و تاوانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که ده‌یان مامه‌ڵه‌ی ماڵی‌و بازرگانیی ناقانوونیی له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی پاپۆڕه‌وانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا زۆر بانک‌و بنیاتی ماڵیی ئێران له سۆنگه‌ی یارمه‌تیدانی ئێران بۆ ده‌ورلێدانی گه‌مارۆ جیهانییه‌کانی دژی ئه‌و وڵاته سزای قورسیان خراوه‌ته سه‌رو به میلیارد دۆلار جه‌ریمه کراون.