بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بانەمەڕی ٩٦ی هەتاوی خاتوو زوڵێخا مەحموود کاکی خەڵکی گوندی لەج لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی سەنگەری دێموکرات، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە یەکێک بوو لەو دایکانە کە خەمی بەژانی ڕۆڵە کوژراوی لە ناخ دابوو، ئەویش دوو جگەرگۆشەی ئازا و تێکۆشەر.
شەهیدان یووسف پیرزادو یوونس پیرزاد، دوو ڕۆڵەی خاتوو زۆڵێخا مەحموودی بوون کە لە سەنگەری خۆڕاگری وبەرگری لە خاک و کەرامەتی نیشتمان گیانی خۆیانیان بەختکردو چوونە ریزی نەمرانەوە.
ئەو دایکە ڕووسوورە، دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە،رۆژی ١٦ی بانەمەڕ بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی خاتوو زوڵێخا دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و هاوخەم دەزانێ.











