پاش دانه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای كرێكارانی كانگای خه‌ڵووزی یورت هێشتا ١٣ كه‌س چاره‌نووسیان ناڕوونه و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كاری ئێران، حه‌میدڕه‌زا مونته‌زێری، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای گه‌ڕان و دانه‌وه‌ی تونێله‌كان هێشتا ١٣ كه‌س بێسه‌رو شێوین و ته‌نیا ته‌رمی 22 كه‌س له كرێكارانی كانگای خه‌ڵووزی یورت دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ١٣ كه‌سه پاش تێپه‌ڕبوونی‌٤ ڕۆژی له‌و ڕووداوه ئێستا له قووڵایی ٢ كیلۆمیتریی زه‌وی‌دان و ده‌ربازبوونیان زۆر سه‌خته و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن له حاڵی هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێكی چووك بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و كرێكارانه دان. ڕۆژی ڕابردوو دوایین ته‌رمی كرێكاره‌كانی ئه‌و كانگایه دۆزرایه‌وه.
ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارانی كانگای خه‌ڵووزی یورت ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ته‌قینه‌وه‌ی كانگای خه‌ڵووزی یورتی ئازادشاری پارێزگای گوڵستان ڕۆژی ١٣ی بانه‌مه‌ڕبوو كه وه‌ك كاره‌ساتێكی مرۆیی سەیری كرا.
عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری كار و ته‌عاون و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندبوو كه له‌و ڕووداوه‌دا ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
نه‌بوونی كه‌رەستەی پاراستن و له‌به‌ر چاونه‌گرتنی هه‌لومه‌رجی ئیمه‌نیی شوێنی كار له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و چاودێری نه‌كردنی به‌رپرسانی ئه‌و كانگایه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحانیدا به كه‌رتی تایبه‌ت درا، له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕووداوه بووه.