سه‌رۆكی ستادی هه‌ڵبژاردنی ئێران گوتی، هه‌یئه‌ته‌كانی چاودێریی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شوراكان ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له به‌ربژێره‌كان شیاویان لێ ستاندراوه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی به‌ربژێره‌كانی ڕەدی سەلاحییەت کراو، كه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌وه ڕه‌د كراونه‌ته‌وه له ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س تێپه‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی ئیرنا، عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له نزیك به ٢٩٠ هه‌زار به‌ربژێر بۆ شوراكان، ١٠ هه‌زار كه‌س یانی نزیك به سه‌دی ٣ی له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌كانی ئیجرایەوە ڕەد کراوەنەتەوە
ناوبراو گوتی، به‌پێی ئاكامی ئاماره‌كانی شیاوی لێستاندنه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كانی شوراكانی سه‌راسه‌ری ئێران نزیك به ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به ڕێژه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌سی دیكه كه له قۆناخی یه‌كه‌مدا شایاویان لێستاندرابوویه‌وه، زیادكرا.
پێشتر محه‌ممه‌د مه‌حمودی، سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی ناوه‌ندیی چاودێریی هه‌ڵبژاردنی شوراكان گوتبووی، ٢٨٩ هه‌زار و ٧٧٧ كه‌س له به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شوراكان و ٩ هه‌زار و ٤٧٠ كه‌س له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌كانی جێبه‌جێكاری شیاویان ڕه‌د كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتر ڕاگه‌یه‌نه‌كانی پاوانخوازه‌كان به توندی هێرشیان كردبووه سه‌ر ته‌ئیدكرانی ناڕازییانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٨٨ و خوازیاری لێستاندنه‌وه‌ی شیاویی ئه‌و كه‌سانه بوون.