شیركه‌تی فه‌رانسه‌ویی بوئیگ باتیمان كه شیركه‌تێكی بیناسازییه، قه‌راربوو گاراجێكی گه‌وه‌ره له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له شاری تاران دروست بكا، گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وته‌بێژی شیركه‌تی بوئیگ به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و گرێبه‌سته له دوایین سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ فه‌رانسه كه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی به ناو خومه‌ینی ئیمزا كرابوو له‌لایه‌ن ئه‌و شیركه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر ئێستا له‌حاڵی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ن، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵێن، گرێبه‌ستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و هیچ ئێعتبارێكی قانوونی نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ی بۆ گه‌مارۆكانی بانكیی ئێران و گیروگرفتی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌ڕانده‌وه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی شیركه‌تیان ڕه‌د كرده‌وه و گوتی، ئه‌و شیركه‌ته له كاتی دیاریكراودا نه‌یتوانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ست پێ بكا.