له ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان، كه‌سێك له زه‌ڕین شاری ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ “ته‌حریم”ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسمان دیلی نیوز، سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ریی پارێزگای ئیسفه‌هان، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه كه‌سێك به هۆی پڕوپاگه‌نده بۆ ده‌نگنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له دنیای مه‌جازی، ده‌سبه‌سه‌ركرا.
دوازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری قه‌راره ڕۆژی 29ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێ و بۆ جارێكی دیكه له دنیای مه‌جازی باس و خواستی جۆراوجۆر له‌باره‌ی ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان یان به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن له ئارا دایه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌سێك له‌سه‌ری ئه‌وه‌ی كه له دنیای مه‌جازی باسی له “ته‌حریم”ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری كردبوو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین ساڵه له داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه و چالاكانی مه‌ده‌نی و دنیای مه‌جازیی له زیندانه‌كان خزاندوه.
له نوێترین ڕاپۆرتی پێوه‌ندیدار، كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاند كه دوو به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگرام و چالاكی بواره‌كانی كرێكاری و منداڵان له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌مپه‌ینه ده‌ڵێ، دوو چالاكی دنیای مه‌جازی به ناوه‌كانی هیوا كیانی و مێهدی سه‌لاحی له ڕۆژی 13 خاكه‌لێوه له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركراون و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ چاره‌نووسیان ناڕوونه.