لە درێژەی گیان لە دەستدانی کرێکارانی کورد لە ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە، کرێکارێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە شاری تاران گیانی لە دەست دا.
کرێکارێکی کورد بە ناوی مەسعوود شێر محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی پایگەلان سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە کاتی کارکردن لە شاری دەربانسەری نزیک شاری تاران لە بینایەکدا خەریکی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو و بە خێرایی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و پاش چەند کاتژمێر گیانی لەدەست دەدا.
شایانی باسە ڕیژەی مردنی کرێکاران بە هۆی ڕووداوی کار لە ئێران ڕۆژانە بە ٦ کەس خەڵمێنراوە و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوی کار ساڵانە زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێ.