ئه‌فغانستان سه‌ره‌ڕای تهخانکردنی ٨ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ خه‌بات دژی نه‌چاندنی خه‌شخاش ئێستاش گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری تریاک له دنیایه.
له نوێترین ڕاپۆرتی ئیداره‌ی پشکنینه گشتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستاندا هاتووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ٨ میلیارد‌و ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری تێچووی خه‌بات دژی چاندن‌و به‌رهه‌مهێنانی خه‌شخاش له‌و ولاته‌دا کردوه، به‌ڵام ئه‌فغانستان ئێستاش گه‌وره‌ترین وڵاتی بهرههمهینهری تریاک له دنیایه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا پێشنیاری ئه‌وه به ئه‌مریکا کراوه که له بودجه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستاندا بڕی ٢ میلیارد‌و ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری دیکه‌ش بۆ خه‌بات دژی به‌رهه‌مهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌و وڵاته ته‌رخان بکا که به‌وه‌ش ئه‌و بودجه‌یه‌ی تا ئێستا ئه‌مریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تهرخانو خه‌رج کردوه ده‌بێته ١٠ میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلار.
به‌پێی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانیشه‌وه له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته ٣٥٢ هه‌زار که‌سن که تێچووی ئه‌وانیش له ساڵدا پتر له ٥ میلیارد دۆلاره.
شایانی باسه که حکومه‌تی نیشتمانیی ئه‌فغانستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه له پێناو به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵێی ئیداریدا کۆمه‌ڵه رێکارێکی نوێ بگرێته به‌ر، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که ئیداره‌ی پشکنینه گشتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان داوای له ئه‌مریکا کردوه چاوه‌دێریی وردتری ئه‌و وڵاته بۆ خه‌رجکردنی ئه‌و سه‌رچاوه ماڵییانه بکا بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو گیراوه.