کرێکارانی کورد له ئێران له کوردستان له جا‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته که‌مترین ئاستی ئه‌منیه‌تی شوغلییان هه‌یه‌و زۆرترین مه‌ترسیی بێکاربوونو له‌سه‌ر کار ده‌رکرانیان له‌سه‌ره.
به‌رپرسی شوڕای هاوئاهه‌نگیی کانونی ئیسلامیی کار له پارێزگای سنه وێڕای داننان به‌وه‌ی کرێکارانی کورد له ئێران له کوردستان له جا‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته که‌مترین ئاستی ئه‌منیه‌تی شوغلییان هه‌یه، ده‌ڵێ هۆکاری ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که پارێزگای سنه سه‌نعه‌تی نییه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌کان زۆرترین شوێنکاریان له‌سه‌ر کرێکارانی کورد هه‌یه.
سه‌ید شاکر ئیبڕاهیمی له‌باره‌ی بارودۆخی کارگاو که‌مه کارخانه‌کانی پارێزگای سنه ده‌ڵێ زۆربه‌ی کارگه‌و کارخانه‌کان له‌و پارێزگایه داخراون‌و سوله‌کان بوونه عه‌مبارو تالاری شایی، ته‌نانه‌ت هیندێک له کارگاکان بوونه‌ته ماڵ‌و شوێنی ژیان‌و به گشتی سه‌دی ١٠ ی کڕیکاران له سنه له‌سه‌ر کار ده‌رکراون.
به‌رپرسی شوڕای هاوئاهه‌نگیی کانونی ئیسلامیی کار له پارێزگای سنه ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به‌و بارودۆخه ده‌بینین که ئه‌گه‌ر کارگه یان کارخانه‌یه‌ک له پارێزگای سنه داده‌خرێ، ئیدی ده‌ره‌تانی هه‌ستانه‌وه‌و وه‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ی یه‌کجار که‌مو ته‌نانه‌ت هه‌ر نییه‌و ئه‌وه‌ش په‌ره‌ی به دیارده‌ی بێ‌کاری له‌و پارێزگایه داوه.
ئیبڕاهیمی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی نیشته‌جێ کردنی کرێکاران له پارێزگای سنه ده‌لێ زۆربه‌ی ئه‌وان کرێنیشیننو؛ ئه‌گه‌رچی چه‌ند ته‌عاونیی مه‌سکه‌ن له‌و پاریزگایه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کرێکاران بکه‌نه خاوه‌نی ماڵ‌و خانوو.