ئۆسامه ئه‌بوو زه‌ید، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی هێزه‌كانی شۆڕشی سووریه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دوژمنی خه‌ڵكی سووریه‌یه و هیچكات ئه‌و وڵاته خوازیاری ئاشتی و سه‌قامگیریی وڵاتی سووریه نه‌بووه و ناشبێ.
ئۆسامه له وه‌ڵامی پرسیارێكی هه‌واڵنێران له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه گوتی، ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی قه‌زاقستانی ڕوودا هه‌ستی پاكی خه‌ڵكی سووریه و هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌بوو. كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌وڵی گۆڕینی پێكهاته‌ی ئایینیی وڵاته‌كه‌مان دایه و بۆیه هیچ كات به ئاشتیخوازی نازانم.
هه‌روه‌ها سه‌رگورد یاسر عه‌بدولڕه‌حیم له فه‌رمانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران زامنی ئاشتی له سووریه نییه و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌به‌ر چاوه.
ئۆسامه سه‌باره‌ت به كۆتایی شه‌ڕ یان ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سووریه گوتی، ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له زۆربه‌ی وڵاتان به تایبه‌ت سووریه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره ستاندوه. به‌داخه‌وه ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رخوردێكی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نه‌كردوه و سووریه‌ی كردۆته گۆڕه‌پانی ڕمبازێنی خۆی و ، ده‌بێ خه‌ڵكی سووریه هه‌ڵوێستی جیددی سه‌باره‌ت به‌و هێزه بگرن.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی، هیچ هه‌وڵێك بۆ فشارهێنان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی فراوانخوازیی كۆماری ئیسلامی نه‌كراوه. بڕیارنامهگهلێك له‌لایه‌ن شورای ئه‌منیه‌ت و قسه‌كانی ڕوونی ئا‌مریكا دژ به كۆماری ئیسلامی هه‌یه به‌لام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه و نووسراوه‌دا بوون و به‌كرده‌وه هیچ نه‌كراوه و ئێمه خوازیاری چاره‌سه‌ریی كرده‌وه‌یی ئه‌و كێشهیهین.