ئابووریناسانی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن، هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا 5 میلیۆن بێكاری خوێنده‌واری زانكۆ هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له زمان ئابووریناسان و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری بێكاریی خوێنده‌وارانی زانكۆیان ٥٥ میلیۆن كه‌س ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و ئاماره به پێی قسه‌كانی ئاڵ ئیسحان له ئاستی ئێران‌دا نزیك به ١١ میلیۆن كه‌س خه‌مڵێندراوه.
پێشتر سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی دانی به‌وه‌دانابوو كه سه‌دی ٤٢ی خوێندكارانی زانكۆ بێكارن.
نه‌بوونی شوغڵ و به‌ره‌به‌ره داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئاماری بێكاریی خوێندكارانی زانكۆی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه.
ئابووریناسێكی ناسراوی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه نتوانین دیارده‌كانی بێكاری، په‌راوێزنشینی و پێكهێنانی هه‌لی كار چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌وانه‌یه قه‌یرانی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن بێكارانی ئێرانه‌وه ڕوو بدا و هێزی بێكارانی ئێران ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌تی بۆسه‌ر ئێران بێ.
ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێژیم وێڕای ئاماژه بە ڕێژه‌ی به‌رزی بێكاری گوتی، زۆرترین ئاماری گه‌ڕان به‌دوای كاردا بێكارانی خوێنده‌واری زانكۆن، كه زۆربه‌یان لیسانسیان هه‌یه.