لە ناوچەی شنۆ پۆلێک کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەی هێزە چەکدارەکاندا کە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ١٤ی بانەمەڕ لە شاپتانی گەڵی گادەران کراوەتە سەر کاسبکاران، یەک لەوان بەناوی نووردەین ئیبڕاهیمی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان نورەدین ئیبڕاهیمی خەڵکی گوندی ئاڵکاوێی شاری شنۆ بووە و لەو ڕووداوەدا چەند کاسبکارێکی دیکەش بریندار بوون.
جێی باسە کە نورەدین ئیبراهیمی، تازەترین قوربانیی سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردنی کورد لە ئێران بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوڕی محەممەد باپیرە کە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
جێی باسە لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٢ کاسبکاری کورد بە تەقیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردووی 13695ی هەتاویش ٥٢ کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژران و ٣٦ کاسبکاریش بریندار بوون، هەروەها ١٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکومەت یان کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان لە دەست دا.