بە پێی هەواڵی بڵاوکراو پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ١٩ی بانەمەڕ هێزەکانی سپای پاسداران و نیرو ئینتیزامی لە ناوچەی شنۆ، بە هۆکاری ناڕوون بەربوونە گیان یەک و ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کە رووی داوە لانیکەم ٢٩کەس کوژراو و برینداری لێکەوتوتەوە.
ئەمە یەکەم شەڕ و تێکهەڵچوون نیە کە لە نێوان ئەو دوو هێزە هاتووتە ئاراوە.
هێندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە ئەو کێشە و ناکۆکییانە بۆ شێوەی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان وداهاتێک کە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد وەری دەگرن، دەگەڕێتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە ڕابردوو لە تێکهەڵچوونێکی دیکە لە گوندی بێمزورتێ کۆمەڵیک لە هێزەکانی سپای پاسداران دەکەونە بۆسەی هێزە ئینتیزامییەکان و، لە ئاکامدا یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بەناوی “بەیعەت خواهـ” نوقسان دەبێ.
روودای ئەمجارە کە لە گوندی گەڵازشوان رووی داوە رەنگە بۆ هەمان شەڕو تێکەڵچوونی پێشوو بگەڕێتەوە.











