رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی بانهمهری٩٦ ( ٤ی مای٢٠١٧ ) له سه‌ر بانگهێشتی په‌یمانگای فرانسی له هه‌ولێر ، هاوری ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر له سیمینارێک له ژێر ناوی ” جۆگرافیای سیاسی ئێران : بووژانه‌وه ؟ ” که له لایه‌ن بێرنارد ئۆرکارد جوغرافی ناس و پسپۆری ناسراوی فرانسه‌یی دا پێشکه‌ش ده‌کرا، به‌شداری کرد.
بێرنارد ئۆرکاد سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌کی کورتی به مێژووی شارستانییه‌ت و فه‌رهه‌نگی له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵکه‌وته‌ی ژێئۆپۆله‌تیکی ئێران کرد و دواتریش باسی له هاتنه سه‌رکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت روانگه توندره‌وه ئیسلامییه‌که‌ی و له‌وانه‌ش شه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێرانی کرد و ناوبراو له سه‌ر ئه‌م باوه‌ره بوو که نه‌وه‌ی ئێستای خه‌ڵکی ئێران له بواری جۆراوجۆر ئاڵوگۆری به‌سه‌ر دا هاتوه و ورده ورده له بایخه تونده‌کانیان ، دوور ده‌که‌ونه‌وه.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دا کۆڕگێر هاته سه‌ر رؤڵ و جێگه‌و پێگه‌ی ئێران له رووی توانا‌و زه‌رفییه‌تی جۆراوجۆری وه‌ک ئابووری، نیزامی ، دێمۆگرانی و فه‌رهه‌نگی به نیسبه‌ت وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه کرد و ئه‌م فاکته‌رانه‌ی به کۆمه‌ڵێک خاڵی پۆزه‌تیڤ دایه قه‌ڵه‌م و له کۆتاییش دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر چه‌مکی کۆماری و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری دا و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی شی کرده‌وه.
له کۆتایدا رێگا به به‌شدارانی سیمیناره‌که درا که پرسیار و تێبینییه‌کان بخه‌نه روو وئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر کۆمێنت و تێبینی و بۆچوونه‌کانی خۆی هێنایه به‌ر باس و گووتی: چه‌مکی کۆماری له سیستیمی ئێران دا که رێژیمێکی ئیئۆلۆژی ئیسلامی شیعه‌یه له سه‌ر بنه‌مای ولایه‌تی فه‌قیهه دامه‌زراوه و زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له ده‌ستی رێبه‌ری نیزام دا ، چڕبوونه‌ته‌وه و له‌و راستایه‌ش دا ئاماژه‌ی به شورای نیگه‌هبان کرد چۆن له نێوان زیاتر له‌١٥٠٠ کاندیداتۆری سه‌رۆک کۆماری تهنیا٦ که‌سی هێشتۆته‌وه که ئه‌وانیش له به‌رپرسانی باڵای نیزام پێک هاتوون و ده‌بێ بگووترێ که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دا، ته‌نیا شیعه‌ی دوازده ئیمامی مافی بوون به سه‌رۆک کۆماری پێ دراوه.