له په‌راوێزی سه‌ردانێکیدا بۆ سکاندیناڤی، رۆژی چوارشه‌ممه ٤ ی مای ٢٠١٧ د ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لێپرسراو و داموده‌زگای سوئێدی دیدار و چاوپێکه‌وتنی کرد. کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئه‌و رۆژه، بەڕێز ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سکرتیری گشتی حدک بە هاوڕێیەتی به‌ڕێزان کاک کەماڵ گروێسی بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد و کاک ئارێز رەمەزانی بەرپرسی پێوەندییە سوئێدییەکانی کۆمیتەی سوئێد، له پارلمانی سوئێد دەگەڵ ئه‌ندام پارلمان و بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی سوسیال دێموکراتی سوئێد خاتوو ” ئاندرینێ وینتێر” و خاتوو ” ئەوین ئینچیر” بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی ناوه‌ندی ئۆلۆف پاڵمه دیداری کرد. لەو دیدارەدا جێگری سکرتێری گشتیی حیزب باسێکی تێروتەسەلی لەسەر هەلومەرجی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و دۆخی کوردەکان لە ئێران و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و زەبر و زەنگی رژێمی ئیسلامیی ئێران دژی کورد و باقی نەتەوەکانی ئێران کرد. ئینجا وڵامی پرسیاره‌کانی هه‌یئه‌تی خانه‌خوێی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای ئێران و خه‌باتی کورد و حیزبی دێموکڕات دایه‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی نێوان سوئێد و ئێران و به گشتی سیاسه‌تی ئورووپا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی تێبینییه‌کانی خۆی خسته ڕوو. له کۆتاییدا هه‌ردوولا دواتر سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی و هاوکاریی نێوان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و سۆسیال دێموکراته‌کانی سوئێد و ناوه‌ندی ئۆلاف پاڵمه ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە دیدارێکی دیکەدا کە سه‌عات ١١ی هەمان رۆژ و لە پارلمانی سوئێد دەگەڵ بەڕێز فرێدریک مالم ئەندام پارلمان لە حیزبی لیبڕاڵەکان و بەرپرسی رایەڵکەی کورد لە پارلمانی ئەو وڵاتە به‌ڕێوه چوو، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای سوپاس و رێزلێنان له هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته‌کانی تا ئێستای ناوبراو له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی کورد و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی پارچه‌کانی کوردستاندا، بە وردی باسی هەلومەرجی دژوار و ئەستەمی کوردەکان لە ئێرانی کرد و سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی حیزبی دێموکڕات و هێزه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتووی ئێران به‌رچاوروونی دایه فرێدریک مالم و ئاماژه‌ی به‌و هۆکارانه کرد که ئەمساڵ شەش لایه‌نی سه‌ره‌کیی رۆژهەڵاتی کوردستان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که له هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شدا داوا له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران بایکۆت بکه‌ن. پاشان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سوئێد له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا گفتگۆیان کرد. له‌و به‌شه‌دا فردریک ماڵم ویڕای رەخنەگرتن لە چوونی شاندێکی پایەبەرزی حکوومەتی سوئێد بۆ ئێران له‌م دوایییانه‌دا و پشتگوێ خستنی گلەیی و گازندەی خەڵک لە شێوازی هەڵسوکەوتی شاندەکەی سوئێد لە ئێران، جه‌ختی له‌سه‌ر ناکارامه‌یی ئه‌م جۆره سیاسه‌ت و مامه‌ڵانه له‌گه‌ڵ رێژیمگه‌لی وه‌ک کۆماری ئیسلامی کرد. له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا، هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به هێندێک کار و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش که ده‌کرێ له ئاینده‌دا به هاوکاریی هه‌ردوولا به‌ڕێوه بچن، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لەدرێژەی دیدارەکانی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب‌دا له سوئێد، سه‌عات ١ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، به‌ڕێز ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده به هاوڕێیه‌تی به‌رپرسی کۆمیته‌ی سوئێد و به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزب له سوئێد سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کیی رێکخراوی ئامنێستی ئه‌نترناسیۆناڵ (لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی) له سوئێد کرد و دەگەڵ بەرپرسی رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە سوئێد خاتوو ” ئاندرییا بوودەکول” کۆبۆوه. له‌و دانیشتنه‌دا ناوبراو باسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد و هەروەها باسی هەلومەرجی نالەباری زیندانیانی سیاسی و ژیانی کۆڵەمەرگیی کۆڵبەرانی کوردی کرد کە هێزە چەکدارەکانی رژێم جارناجارێک دەیاندەنە بەر دەسڕێژی گوللە و شەهیدیان دەکەن. له‌و به‌شه‌دا هه‌یئه‌تی حیزب هێندێك داتا و زانیاریی نوێی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلکاریی توندی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئێران دایه به‌رپرسی ئه‌منێستی له سوئێد و خاتوو ئاندرییاش بەڵێنی دا کە کاکڵی ئەو قسە و باسانە بۆ دەفتەری ناوەندیی رێکخراوەکەیان لە لەندەن و به‌گشتی رایه‌ڵکه‌ی رێکخراوه‌که‌یان بگوازێته‌وه. له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به شێوازی ریپۆرت کردنی رێکوپێك و به‌داتای زانیارییه‌کانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کاناڵه‌کانی به‌دواداچوونی که‌یسه ئۆرژانسهکان گفتگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.