بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، خاڵە حامید محەممەدنژاد کەسێکی نیشتماندۆست و باوکی هاوڕێیەکی حیزبی بە ناوی خاتووئایشە محمەممەد نژاد لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حامید محەممەد نژاد مرۆڤێکی دڵپاک و نیشتمانپەروەر و باوکێکی شۆڕشگێر بوو ، زۆرجاریش لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی رێژیمەوە لێپرسینەوەی لێکراوەو بەڵام هەتا سەر خۆی بە خزمەتکارێکی ڕاستەقینەی دێموکرات دەزانی.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری ناوبراو ، بە تایبەت هاوڕێی ئایشە محەممەدنژاد دەکات و خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانین.











