كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی سنە سەبارەت بە پەرەسەندنی بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە نێو ئه‌م زانکدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕ خوێندكارانی زانكۆی سنە لە خه‌وتنگه‌کانی خۆیان لە نێو شاردا به بلاوکردنه‌وه‌ی كۆمەڵێك تراكت ویستوویانه خوێندكاران لە بابەت مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان وریا بكەنەوە، بەڵام ئەم هەوڵەی خوێندكارانی زانكۆی سنە لەگەڵ کاردانه‌وه‌ی توندی خوێندكاره بەسیجییهکان بەرەوڕوو بۆتەوە.
بە قسەی خوێندكارانی ئەم زانكۆیە، خوێندكارانی بەسیجی چەندین جۆر ماددەی سڕكەری وەك تریاك، حەشیش، كراك و شیشە بە نرخێكی یەكجار كەم دەخەنە بەر دەستی خوێندكارانی كچ‌و كوڕی ئەم زانكۆیەو گیرودهیان ده‌که‌ن.
پێشتریش خوێندكارانی کوردی ئه‌و زانکۆیه بە نیسبەت په‌ره‌سه‌ندنی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو هەروەها بڵاوكرانەوەی ئەم مادە كاولكەرە لە لایەن خوێندكارانی بەسیجه‌وه ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، که‌چی به بڕیاری كاربەدەستانی زانكۆ زۆر بە توندی ده‌مکوت کران‌و به هه‌ڕه‌شه بێده‌نگیان کردبوون.
شایانی باسە كە بەپێی دوایین لێكۆڵینەوەكان لە زانكۆكانی ئێران‌دا سەدی ٧٥ی خوێندكارانی كوڕ‌و سەدی ١٥ی خوێندكارانی كچ هەر نەبێ بۆ جارێك كەلكیان لە ماددەی هۆشبەر وەرگرتوەو پهرهسهنندی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆته هۆی نیگه‌رانیی قووڵی چالاکانی خوێندکاری‌و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌بابه‌ت خه‌ساره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیان وریا کردۆته‌وه.