له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شنۆ پاش تێكهه‌ڵچوونی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو لە گەڵ سپای پاسداران، لانیكه‌م 8 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو 8 كه‌س له ئاوایی بێمزه‌رشه‌ته‌ی سه‌ربه به‌خشتی نه‌ڵۆسی شنۆ پاش شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ سپای پاسداران و، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو، ده‌سبه‌رسه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
پاش ئه‌و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه 8 كه‌س به ناوه‌كانی كه‌ماڵ حوسێن دوست ته‌مه‌ن 28 ساڵ كوڕی محه‌ممه‌د مه‌له‌ك، خوسره‌و حه‌مكۆ 35 ساڵ كوڕی محه‌ممه‌د، ، موبین حه‌مكۆ ته‌مه‌ن 16 ساڵ كوڕی كامڕان، ڕه‌شید حه‌مكۆ ته‌مه‌ن 50 ساڵ كوڕی حه‌مكۆ، جه‌لال بی شیر ته‌مه‌ن 45 ساڵ كوڕی خدر، ئازاد زه‌نگی ته‌مه‌ن 35 ساڵ و كوڕی عه‌بدوڵا، كه‌ریم ئاشه‌وان ته‌مه‌ن 57 ساڵ و وه‌سیم حه‌مكۆ ته‌مه‌ن 20 ساڵ، كوڕی ڕه‌شید تا ئێستا ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌ندامانی سپای پاسداران كوژرابن و، سه‌ربازێك و فه‌رمانده‌یه‌ك به ناوی به‌یتوڵا دادخواه له ناوچه‌ی شێخ برایم له 7 كیلۆمیتریی شنۆ برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سپای له‌و شاره گواستراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ حیزب و لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و ڕووداوه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.











