كۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌نگه‌ی هورموز له ژێر ده‌ریاییه‌كه‌وه، لە تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی خۆی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ڕۆژی ڕابردوو فاكس نیوز له زمان دوو كاربه‌ده‌ستی ئامریكایی نووسی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ژێر ده‌ریاییه‌كه‌وه له ته‌نگه‌ی هورموز مووشه‌كی كروز تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كه له ژێر ده‌ریایی “یانۆ”وه بوو. له ئاستی جیهاندا ته‌نیا ئێران و چین ئه‌و جۆره ژێرده‌ریایه‌یان هه‌یه و به‌كاری دێنن.
شایانی باسه كه مانگی فوریه، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعای كرد كه سه‌ركه‌وتووانه مووشه‌كی ژێرده‌ریایی تاقیكردۆته‌وه و تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كۆماری ئیسلامی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه تاقی ده‌كاته‌وه یان نا؟
هه‌روه‌ها كوره‌ی باكوور له ساڵی 2015 بۆ یه‌كه‌م جار مووشه‌كی له ژێرده‌ریاییه‌وه سه‌ركه‌وتووانه تاقیكرده‌وه.