كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگای خه‌ڵووزی ئازاد شاری سه‌ربه پارێزگای گوڵستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی نێوخۆی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو، 21 كرێكار له كانگای خه‌ڵووزی “یورت”ی ئازادشاری پارێزگای گوڵستان به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و له ئه‌نجامی تهقیهنهوهیهكدا گیانیان له‌ده‌ست دا.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێكی دیكه كه كرێكارانی ئه‌و كانگایه بۆ یارمه‌تیدانی هاوڕێیانی خۆیان ده‌چنه ژووره‌وه و به‌هۆی بوونی گازی مێتان و مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان له ده‌ست ده‌دن.
له‌لایه‌كی دیكه وه‌زیری ته‌عاون، كار و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كانگای خه‌ڵووزی “زمستان یورت”ی ئازاد شاری سه‌ربه پارێزگای گوڵستان 35 كرێكاری ئه‌و كانگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێژه‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و ڕووداوه 33 كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئامارێكی ڕاست و دروستیان بڵاونه‌كردۆته‌وه و هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن دوو گرووپی 33 كه‌سی و 21 كه‌سی له كانگایهدا خنكاون.