توركیه داوای كردوه كه 3 كاناڵه تلویزیۆنی له‌سه‌ر یوتێل سات دابخا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حه‌شیمه‌تی مافی مرۆڤی كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی توركیه داوایان له به‌رپرسانی ماهواره‌ی یوتێل سات كردوه كه 3 كاناڵی كوردیی روناهی، ئیسترك و نووچه كاناڵ دابخا و وه‌ك پێشتریش به هۆی فشارهێنان بۆسه‌ر ماهواره‌ی هاتبێرد 2 كاناڵی تلویزیۆنیی نه‌ورۆز تی ڤی و ڕۆژ تی ڤی داخران.
حیزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌ی توركیه و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ركوتی نه‌یاران و دژبه‌رانی خۆیان به سه‌دان كاناڵی تلویزیۆن، ڕۆژنامه، گۆڤار و وێبلاگیان داخستووه و به هه‌زاران كه‌سیان له نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه بگره تا مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ڕه‌وانه‌ی گرتنگه تاریكه‌كانی خۆیان كردوه كه زۆربه‌یان له هاووڵاتییان كورد پێك هاتوون.
كار و كرده‌وه‌كانی توركیه به پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیونی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئازادیی ڕاگه‌یاندن و، هه‌روه‌ها دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌یاننامه جیهانییه‌كانی ماف و ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه.











