بە هۆی وەرگەڕانی مینیبووسێک لە جادەی مەریوان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد بریندار بوون.
سەرلە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی بانەمەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی مینیبووسی کۆڵبەران له ڕێگای مڕانێ و لە جادەی “کەلی سیاناو” لە نزیک گوندی نێ بەرەو بازاڕچەی پیرانی مەریوان نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون کە زۆربەیان خەڵکی گوندی”مڕانە”ی شاری مەریوان بوون.
بەپێی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ٨ کەس لە کۆڵبەران بە هۆی سەختی برینەوە، بارودۆخی تەندروستیان باش نییە.
شایانی باسە کە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە تەنیا شوناسی یەکێک لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە بە ناوی”تۆفیق ڕەحمانی” خەڵکی گوندی نێی شاری مەریوان ڕاگەیەنراوە.











