ئیبراهیم ڕەئیسی یەکێک لە ٦ بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران لە مەودای بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ، سەردانی پارێزگای سنەی کرد لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ نەکرا.
ناوبراو دوای سەردان کردنی لە پارێزگای هەمەدان سەردانی شارەکانی قوروەو و دێولان وسنەی کردو بۆ چەند کاتژمێر لە شاری سنە قسەی کرد. بەڵام وێنەکان و هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە بێجگە دەستوپێوەندییەکانی خۆی ، خەڵک شاری سنە پیشوازییان لێ نەکرد.
رەئیسی لە قسەکانیدا کۆمەڵێک قسەی سواو وەکوو ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی کورد و غەیرە کورد هیچ جیاوازییەکیان نیەو لەو بارەوە کۆمەڵێک وادەو بەڵێنی دووپات کردوە.
وەدی نەهاتنی وادەو و بەڵینەکانی سەرۆککۆمارانی پێشوو ، بۆتە هۆی نائومێدی خەڵکی کورد لە دروشمی بەربژێرانی سەرۆك کۆماری ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان.
بە پێی هەواڵەکان تەنانەت لەشارەکانی دیکەی کوردستان خەڵک بە بەشداریی نەکردن لە ستاد و کەشوهەوای هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماریی پەیامی خۆیانیان بە گوێ ناوەندی دەسەڵاتدار ڕاگەیاند.











