پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ، پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵپێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ، پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی گوندی سەرهوویە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، پەنای بۆ خۆکوژی برد.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو سەرلەبەیانی رۆژی ١٤ی بانەمەڕ کەریم جەمشیدی لە باخەکەی خۆی ، لە داخی دەیان گرفت و بێدەرەتانی لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە ،کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کارەساتی خۆکوژی لە ناوچەی هەورامان و بەتایبەتی لە تەمەنی سەرەوە، ڕووداوێکی دەگمەنە ، هەربۆیە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو خۆکوژییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن گرفتی ماڵی و هەژاری، رەنگە هۆکاری ئەو خۆکوژییە بێ.
هەروەها لە حەوتووی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٢٢ساڵان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری مەریوان خۆکوژی کرد.
بەرزبوونی رێژەی خۆکوژییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە کارەساتێکی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی لە قەڵەمم دەدرێ کە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەچێ. خەڵکی گوندی سەرهوویە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، پەنای بۆ خۆکوژی برد.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو سەرلەبەیانی رۆژی ١٤ی بانەمەڕ کەریم جەمشیدی لە باخەکەی خۆی ، لە داخی دەیان گرفت و بێدەرەتانی لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە ،کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کارەساتی خۆکوژی لە ناوچەی هەورامان و بەتایبەتی لە تەمەنی سەرەوە، ڕووداوێکی دەگمەنە ، هەربۆیە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو خۆکوژییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن گرفتی ماڵی و هەژاری، رەنگە هۆکاری ئەو خۆکوژییە بێ.
هەروەها لە حەوتووی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٢٢ساڵان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری مەریوان خۆکوژی کرد.
بەرزبوونی رێژەی خۆکوژییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە کارەساتێکی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی لە قەڵەمم دەدرێ کە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەچێ.











