کرملین لە بەیاننامەیەکی ڕەسمیدا ڕایگەیاند سەرۆکی ڕووسیە ولادیمێر پوتین و سەرۆکی ئامریکا دۆناڵد ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پێکەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە سووریە کار بکەن و کە هەوڵی پێکێنانی کۆبوونەوەیەکدا بن کە زیاتر تاوتوێی مەسەلەکە بکەن.
کرملین ڕایگەیاند کە ئەو دوو سەرۆکە بڕیاریان داوە کە هەماهەنگی نێوانیان باشتر بکەنەوە ، لەهەمبەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی پێداگرتر بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته كۆشكی سپیش ڕایگه‌یاند كه هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگرین كه شه‌ڕی نێوخۆی سووریه درێژبۆته‌وه و پێویسته كۆتایی پێ بێ و هه‌روه‌ها داوای له‌لایه‌نه‌كان كردوه كه به هه‌موو تواناوه هه‌وڵ بده‌ن لانیكه‌م توندوتیژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوكات هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ش ڕایگه‌یاند كه دوو ڕێبه‌ری ئا‌مریكا و ڕووسیه قه‌راره له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی جی ٢٠ له هامبورگی ئاڵمان وتووێژ بكه‌ن.